شەش ئێپیزۆد لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەلەستین

ڕژێمی زایۆنی، ڕژیمێکە هەڵکەوتە، لە شێوەی پێکهێنانی تا بەردەوام بوونی جەنایەتەکان لە درێژەی مانەوەیدا. ئەو ڕژێمە لە 74 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 2700 تیرۆری ئەنجام داوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئاوڕدانەوەیەکی کورت لە لیستی جەنایەتەکانی، نیشانی دەدات کە نازناوی "گرێی شێرپەنجەیی ڕەگەزپەرستی" ڕێک بە باڵای ئەو ڕژێمەدا بڕدراوە.

1.بوونێکی بێ وێنە لە سەدەکانی ڕابردوو

سەرەکی ترین تایبەتمەندی و ستەمی ئاشکرای ئیسرائیل، شێوەی پەیدا بوون و بەردەوام بوونیەتی. واتا گۆڕینی جێگای قەومێک لەگەڵ نەتەوەیەکی دیکە بە دەرکردنی خەڵکێکی جێگیر لە سەر خاکێک کە لە سەدەکانی ڕابردوو تەنانەت هاوشێوەشی نادۆزرێتەوە.

۲. بەردەوام بوونی داگیرکاری

یەکێکی دیکە لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل کە لە ئێران کەمتر سەرەنجی پێدراوە، بەڵام لەلایەن وڵاتانی ڕۆژاواییەوە سەرەنجی دراوە، بەردەوام بوونی داگیرکارییە. داگیر کردنی فەلەستین تەنیا بۆ ساڵی 1948، یەومولنکبە و شەڕی 6 ڕۆژە ناگەڕێتەوە. بەڵکوو بە وتەی خودی فەلەستینییەکانداگیرکاری بەردەوامە. بە بەردەوام بوونی دروست کردنی شارۆچکەکان، داگیر کردنی ماڵەکان و کاول کردنیان و هەروەها ڕیککەوتنەکانی سازان.

3. ئەسیرەکان

یەکێک لە جەنایەتەکانی ئیسرائیلییەکان لە ماوەی 70 ساڵ داگیر کاری فەلەستینییەکان، شێوەی هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەسیر و منداڵان بووە. ئامارە بڵاو بووەکان لەلایەن ناوەندی ئەسیرە فەلەستینییەکانەوە نیشانی دەدات کە ژمارەی دەستگیر کراوەکان تا کۆتایی ساڵی 2021 گەییشتووەتە پێنج هەزار و پانسەد کەس کە 40 کەسیان ژن و 200 کەسیشیان منداڵە. زۆربەی ئەو دەستگیر کردنانە بێ هۆکار بووە و زیندانییەکان بۆ چەندین مانگ بێ ڕاگەیاندنی هیچ هۆکارێک لە گرتووخانە دەمێننەوە.

4. دیواری سنووری

ساڵی 2002 ئیسرائیل بە بیانووی پێشگیری لە ئۆپراسیۆنی خۆکوژی فەلەستینییەکان، کاری چێ کردنی دیواری سنووری لە نێوان لای ڕۆژاوا و ناوچە داگیر کراوەکانی ساڵی 1948 ی لە درێژەی هێڵی ناسراو بە هێڵی سەوز، دەست پێکرد. ئەو دیوارە بەشگەلێک لە لای ڕۆژاوا لەگەڵ ناوچە زایۆنی نشیەنکان و شارۆچکەکانی ئیسرائیل جودا دەکاتەوە.

بە هۆی چێ کردنی ئەو دیوارەوە فەلەستنییەکان بۆ پێڕاگەییشتن بە زەویە کشتوکاڵەکانیان و پەڕینەوە لە دیوارەکە بەس دەتوانن لە کاتێکی دیاری کراودا سەردان بکەن.

5. تیرۆر

لە 74 ساڵی ڕابردوودا زایۆنییەکان زیاتر لە 2700 تیرۆری ئەنجام داوە کە مامناوەندی ساڵانەی 38 ئۆپراسیۆن لە ناوخۆ و دەرەوەی ناوچە داگیرکراوەکانە. کەسایەتییە سەربازییەکان تەنیا بەشێک لە ئەو تیرۆرانەن و تەنانەت کەسایەتی ئەدەبی و نووسەریشیان تێدا پەیدا دەبێت. ئیسرائیل لە وڵاتگەلێک وەکوو بولگاریا، توونس، مالیزیا، مەراکش و ... تیرۆری ئەنجام داوە.

6. ڕەگەزپەرستێکی ئاپارتایدی بە تەواو مانا

رەگەزپەرستی زایۆنییەکان ئەوەندە ڕوون و ڕاشکاوە کە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەرەتاکانی ساڵی 2022 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە ڕاپۆرتی 280 لاپەڕەییەک کە لە ژێرناوی "ڕژێمەی ئاپارتایدی ئیسرائیل: جیاوازی ڕەگەزی لە دژی فەلەستینییەکان و جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی" شرۆڤەیەکی دا و ڕاشکاوانە ئیسرئایلی ڕژێمێکی ئاپارتاید وەسف کرد.

کالامار بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەو ڕاپۆرتە لایەنەکانی ڕاستەقینەی ڕژێمی ئاپارتایدی ئیسرائیل ئاشكرا دەکات، وتی: ئیسرائیل لەگەڵ فەلەستینییەکان لە غەززە، لای ڕۆژاوا و قودسی ڕۆژهەڵاتی و هەر شوێنێک کە ژیان دەکەن وەکوو ڕەگەزێکی پەست و ژێر دەستە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکەن و لە مافەکانیان بێ بەریان دەکەن. ئیسرائیل تاوانی لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە و ئەبێ وەڵامدەر بێت.

News Code 41729

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =