رووسیا هەڕەشەی لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کرد

رووسیا هەڕەشەی لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کرد گەر دەست لە گەمارۆی ناوچەکانی ژێردەستی دەوڵەتی ناوەندی هەڵنەگرن، ڕەنگە تورکیا جارێکیتر هێرش بکاتە سەر کوردەکانی سووریا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە سوورییەکان وتوویانە گەر هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا لە ناوچەی ژێردەستی دەوڵەتی ناوەندی لە قامیشلو پاشگەز نەبنەوە، گرووپەکانی سەر بە تورکیا هێرش دەکەنە سەریان.

لە ماوەی دوو حەوتەی رابردوودا هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا بۆ قەرەبوو کردنەوەی گەمارۆی دوو گەڕەکی کوردنشینی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود، ناوچەی ناسراو بە چوارگۆشەی ئاسایش لە شاری قامیشلوویان گەمارۆ دا.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دانیشتنی زۆر بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشە بەڕێوە چوو بەڵام تا ئێستا ئاکامێکی نەبووە.

News Code 41610

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha