مانگرتنی سێ ڕۆژەی لایەنگرانی هەدەپە لە بەردەم باڵەخانەی ئەو پارتە لە شڕناخ

سەدان لایەنگری هەدەپە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە هێرشی پۆلیس بۆ سەر باڵەخانەی هەدەپە لە جزیر، سێ شەو وڕۆژە لە بەردەم ئەو باڵەخانە مانیان گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەدان کەس لە خەڵکی شارەکانی جزیر و شڕناخ لە کاردانەوە بە هێرشی هێزەکانی پۆلیسی تورکیا بۆ سەر باڵەخانەی هەدەپە و دەستگیر کردنی ئەندامانی ئەو پارتە، لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگایی ئەو پارتە لە جزیر کۆ بوونەوە.

باڵەخانەی هەدەپە لە جزیر ڕۆژی ڕابردوو بۆ جاری دووهەم لە چوار مانگی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسەوە هێرشی کرایە سەر. هێزەکانی پۆلیس 9 ئەندامی ئەو پارتە لەوانە مەسعوود نارت هاوسەرۆکی هەدەپە لقی جزیریان دەستگیر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی مێزۆپۆتامیا، ئەندامانی هەدەپە و زۆربەی لایەنگرانی ئەو پارتە مانگرتنێکی سێ ڕۆژەیان لە بەردەم باڵەخانەی هەدەپە لە جزیر دەست پێکرد. ئەو کەسانە ڕایانگەیاند کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە هێرش بۆ سەر هەدەپە و بەرگری لە پارتەکەیان سێ شەو وڕۆژ لە بەردەم باڵەخانەی پارتەکە دادەنیشن و لە بەرانبەر هیچ گوشار، دەستگیر کردن و هێرشێکدا چۆک دانادەین.

News Code 41562

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha