AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٢ ٠٩:٤٩

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەریخست؛

پیلانی نوێی ئیسرائیلییەکان لە عێراق

پیلانی نوێی ئیسرائیلییەکان لە عێراق

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا لە پڕۆژەی نێودەوڵەتی نوێی ئیسرائیل بۆ مسۆگەر کردنی کۆنترۆڵی عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، مەحموود مەشهەدانی ، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا لە پڕۆژەی نوێی ئیسرائیل بۆ مسۆگەر کردنی کۆنترۆڵ بە سەر عێراق هەواڵی دا کە نیشانی دەدات کە بە پێی ئەوە مافی هاووڵاتی بوونی عێراق دەدرێتە 500 هەزار جوولەکە و هەروەها فەلەستینیان لە پارێزگای ئەنبار نیشتەجێ دەکرێن.

مەشهەدانی بە وتنی ئەو بابەتە زیادی کرد: پڕۆژەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق دوو ئامانجی هەبوو کە یەکەمیان کۆتایی هێنان بە بوونی یەکپارچەیی شیعەکان بە مەبەستی لاواز کردنەوەی هاوکاتی هێزە سیاسییە سوننە و شیعەکانە و ئەوی دیکە لۆبییەکی نوێی سیاسی پێک بێت.

ناوبراو وتیشی: ئەو پڕۆژە بریتییە لە ئەو قۆناغانە کە یەکەمیان کۆتایی هێنان بە هێزی سیاسی یەکگرتووی شیعە و پاشان دانوستانێکی نێودەوڵەتی بۆ پێدانی مافی هاووڵاتی بە 500 هەزار جوولەکە و پێشوازی لێیان لە بەغدا بە بیانووی سەرمایەدانەری. قۆناغی دوایی کۆنترۆڵی هێزە سیاسییەکان لە ڕێگای لۆبی جوولەکە بۆ دایری کردنی ڕێبەرانی سیاسی نوێ و پاشان نیشتەجێ کردنی فەلەستینییەکان لە ئەنبار.

News ID 41536

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha