9 دەستکەوتی نوێی ناڤۆکی ڕوونوێنی کرا

9 دەستکەوتی نوێی ناڤۆکی بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار لە شازدەیەمین ساڵرۆژی نەتەوەیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شازدەیەمین ساڵڕۆژی نەتەوەیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بە ئامادەبوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ لە هۆڵی کۆبوونەوەی بەرپرسان دەستی پێکرد.

ئەو 9 دەستکەوتە بریتین لە:

1.بەڵگەی گشتی ستراتیژی و بەڵگە پەیوەستەکان.

2. پێکهێنانی زانستی تەکنیکی و چێ کرانی یەکەم نموونەی پەڕە سووتەمەنییە سیلیسایدییەکان بە مەبەستی جێگرەوە سووتەمەنی ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی تاران.

3. داڕشتن و چێ کرانی سیستەمی دژە ژەهری لە پستەوە بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای پلاسمانی سارد.

4. داڕشتن و چێ کردنی سیستەمی پلاسمای سارد بۆ دەرمانی نەخۆشی شێرپەنجە.

5.بەرهەمهێنانی ڕادیۆ نوکلوئید تریبوم-161 بە بێ ئامیری گواستنەوەی زیادە.

6. نیشاندار کردنی کەیتی ڕادیودەرمانی پێنتاگزیفۆر بە ڕادیۆدەرمانی گالیۆمی 68 بە ناوی بازرگانی پارس سیگزافور.

7. بەرهەمهێنانی کەیتی ڕادیۆدەرمانی FAPI بۆ نیشاندار کردن لەگەڵ ڕادیۆدەرمانی لوتیشوم 177، گالیۆم 68 و تێکنیسیۆم 99.

8. وەدەستهێنانی تەکنۆلۆژیای بەرهەمهێنانی گەردی زیرکۆنیای پاوەجێ کە لە پیشە جیاوازەکاندا بەکار دەهێنرێت.

9. داڕشتن و چێ کرانی کانیاوی لەیزری میکرۆ ماشین کاری، بۆ چێ کردنی ئامێری بچووک بە وردەکاری زۆر.

News Code 41519

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =