گەر ئەمریکا راستییەکان لە بەرچاو بگرێت، ئەگەری رێککەوتن هەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە هەرگیز زێدەخوازی ئەمریکا قبووڵ ناکەین، وتی: گەر ئەمریکا راستییەکان لە بەرچاو بگرێت، ئەگەری رێککەوتن هەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی: گەر رەوتی دانوستانەکان بە بۆنەی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانەوە راوەستێت، بە هۆی زێدەخوازی ئەمریکا و پێداگری ئێران لەسەر پاراستنی بەرژەوەندی خەڵک و لەبەرچاو گرتنی هێڵە سوورەکانە.

ئەو داکۆکی کرد: هەرگیز زێدەخوازی ئەمریکا قبووڵ ناکەین، گەر ئەمریکا راستییەکان لە بەرچاو بگرێت، ئەگەری رێککەوتن هەیە.

News Code 41475

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha