AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٥ ١٩:١٨

نوێنەری پێشووی کۆمەڵی دادپەروەری لە پارلەمانی عێراق:

چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانەکانی دژی پێک هێنانی دەوڵەتی زۆرینە لە عێراقن

چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانەکانی دژی پێک هێنانی دەوڵەتی زۆرینە لە عێراقن

نوێنەری پێشووی کۆمەڵی دادپەروەری لە پارلەمانی عێراق وتی: چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانەکانی دژی پێک هێنانی دەوڵەتی زۆرینە لە عێراقن و پێیان وایە هیچ دەوڵەتێک بە بێ بەشداری هاوپەیمانی شێعە پێک نایێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد محەمەد ڕەشید لەم بارەوە بە هەواڵدەریی نینای وتووە: مەبەستی چوارچێوەی هاوئاهەنگی یەکگرتوویی و یەکدەنگی لە عێراقە نەک بە دەست هێنانی سامان.

ئەو وتیشی: هاوپەیمانی سێ لایەنە کەڵک لەو نوێنەرانەی پارلەمان وەردەگرێت کە بە مەبەستی ڕێگری کردن لە هەڵبژاردنی بەربژێری پارتی دیموکرات بۆ سەرۆک کۆماریی، دانیشتنەکانی پارلەمان گەمارۆ دەدەن و بەشداری ناکەن.

News ID 41470

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha