ئەمریکا هێشتا درێژە دەداتە پێشێل کرانی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا لە حاڵێکدا کە پاگەندە دەکات ئامادەی گەڕانەوە بۆ پابەند بوونی تەواو بە بەڵێنەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکی دەکات، هێشتا درێژە دەدات پێشێل کردنی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی هاووڵاتییەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئەو هەوڵە نیشانەیەکی دیکە لە نیازخراپی دەوڵەتی ئەمریکا هەمبەر ئێرانە کە لە درێژەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان لە دژی ئێران داڕێژراوە و ئاشکرا ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بە پێچەوانەی پاگەندەکانی خۆی، لە هەر دەرفەتێک بۆ هێنانە ئارای تۆمەتە بێ بنەماکان و گوشار لە سەر خەڵکی ئێران کەڵکوەردەگرێت.

News Code 41439

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =