ئەمریکا گەمارۆی نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند کە گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران سەپاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەمارۆی نوێی لە دژی چەند بنکە لە تاران و کەسێکی ئێرانی بە پاگەندەی پێوەندی لەگەڵ سپای پاسداران سەپاندووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، محەمەد عەلی حسێنی بە هۆی ئەوەی کە ناوی پێوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی جەهادی سەربەخۆیی سپای پاسداران ناوی برد، خستووەتە لیستی گەمارۆکانەوە.

کۆمپانیای جەستار پیشەی دلیجان، کۆمپانیای پیشەیی ئاوەدانی پارس بینای سەدر، کۆمپانیای سێبەری سێپهری دلیجان، و کۆمپانیای سینا کامپوزیتی دیلجانیش خرانە نێو لیستی گەمارۆکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە.

News Code 41436

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha