عەرەبستان ئۆپراسیۆنی سەربازی لە یەمەنی ڕاگرت

هاوپەیمانی سعوودی ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە یەمەن بە شێوەی کاتی ڕاگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، هاوپەیمانی سعوودی کە زیاتر لە حەوت ساڵە بەردەوام یەمەنی بوردمان کردووە، سەرەنجام ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ئەو ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە یەمەن لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە ڕادەگرێت.

هاوپەیمانی سعوودی لە شەڕ دژی یەکەم پاگەندەی کردووە کە ڕاگیرانی شەڕ لە یەمەن بە هۆی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە و هیوادارە کە دانوستان لە نێوان لایەنە یەمەنییەکان بگاتە ئەنجامێک و سەربکەوێت.

هەواڵدەری فەرمی عەرەبستانیش ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردووەتەوە و وتوویە هاوپەیمانی لە ڕۆژی چوارشەممەوە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە یەمەن ڕادەگرێت، هەر چەندە ئەو ڕاپۆرتە ماوەی ڕاگیرانی ئۆپراسیۆنی سەربازی و ئاگربڕی لە یەمەن ڕانەگەیاندووە.

News Code 41430

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha