باقری: لایەنی ئەمریکی ڕاستبین بێت، ڕێککەوتن دەکرێت

دانوستانکاری باڵای ئیران ئێنریکە مۆرای خستە بەردەنگەوە و وتی: ئەگەر لایەنی ئەمریکی ڕاستبین بێت دەتوانین ڕێککەوتن بکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێنریکە مۆرا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و هاوئاهەنگ کاری دانوستانەکانی ڤیەنا کە سەفەری تارانی کردووە، لەگەڵ عەلی باقری دانوستانکاری باڵا و جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

شیاوی باسە لە ئەو کۆبوونەوە لایەنەکانی وێڕای گفتوگۆ سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە ڤیەنا، لەسەر پرسگەلێکی دیکەش گفتوگۆیان کرد.

دانوستانکاری باڵای ئێران بە بیرهێنانەوەی جیدی بوون و ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یەکلایی کردنەوەی ڕێککەوتن لە ڤیەنا، جەختی کرد: ئەگەر لایەنی ئەمریکی ڕاستبین بێت دەتوانین ڕێککەوتن بکەین.

هەروەها ئێنریکە مۆرا، هاوئاهەنگ کاری دانوستانی ڤیەناش لە ئەو دیدارە ڕاپۆرتێکی لە دوایین گفتوگۆکانی خۆی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە پێشکەش کرد.

شیاوی باسە باقری و مۆرا لە ڕۆژانی داهاتوو درێژە دەدەنە پێوەندی و گفتوگۆکانیان.

News Code 41410

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =