دانیشتنی ئەمڕۆی پارلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق ناگاتە رێژەی پێویست

ئەندامێکی باڵای شاندی هاوئاهەنگی شێعەی عێراق وێڕای ئاماژە بە هاودەنگی نوێنەرە سەربەخۆکان لە گەڵ ئەم شاندە، وتی: دانیشتنی ئەمڕۆی پارلەمان ناگاتە رێژەی پێویست.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، تورکی ئەلعەتبی لەم بارەوە وتی: ٣٠ نوێنەری سەربەخۆی پارلەمان لە گەڵ شاندی هاوئاهەنگی شێعە بۆ گەمارۆدانی دانیشتنەکە هاودەنگ بوون بۆیە ئەم دانیشتنە ئەمڕۆ بەڕێوە ناچێت.

ئەو وتیشی: هەندێ کەس دەیانەوێ شاندی هاوئاهەنگی بخەنە پەراوێزەوە ئەمە لە حاڵێک دایە کە ئەم شاندە ئەکتەرێکی دەسەڵاتدار لە عێراق دێتە ئەژمار.

شیاوی ئاماژەیە بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە پارلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت و ئەمە لە حاڵێکدایە هێشتا گرووپە سیاسییەکان لەسەر بەربژێرێک رێک نەکەوتوون. سەرەڕای ئەمە رەوتی سەدر دەیەوێ دانیشتنەکە بەڕێوە بچێت و شاندی هاوئاهەنگی شێعە رایگەیاندووە لەم دانیشتنەدا ئامادە نابن.

News Code 41404

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha