بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارمان وەتەن دووست لەم بارەوە وتی: لە ٦ رۆژی رابردوودا ٣٣ هەزار و ٧٩٦ موسافیر لە کوردستان سەقامیان گرتووە کە زۆرترینیان لە شارەکای بانە، سنە، مەریوان، سەقز و سەوڵاوا بوون.
ئەو هەروەها لە سەردانی ٣١٥ هەزار و ٣٥٩ کەس لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگا لە ماوەی ٦ رۆژی رابردوو هەواڵی دا و وتی: ئەم ڕیژەیە لە چاو ساڵی پێشوو ٢٠لەسەد زیادی کردووە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: لەم ماوەیەدا ٨ هەزار و ٥١٧ موسافیری ئێرانی و بیانی لە دوو سنووری سەیرانبەند و باشماخ هاتوونەتە نێو وڵات کە لە چاو ساڵی پێشوو ١٧٥ لەسەد زیادی کردووە.
هەروەها روونی کردەوە: لە ماوەی ٦ رۆژی رابردوودا ٩ هەزار و ٥٤٦ کەس لە رێگای سنوورە فەرمییەکانی باشماخ و سەیرانبەندەوە لە پارێزگا چوونەتە دەرەوە.
بۆچوونی ئێوە