بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , فراکسیۆنی سەدر و هاوپەیمانی سیادە، لە پێک هێنانی هاوپەیمانی پارلەمانی "ڕزگاری نیشتمان" هەواڵیان دا و رێبەر ئەحمەدیان وەکوو بەربژێری سەرۆک کۆماری و هەروەها جەعفەر سەدریان وەکوو بەربژێری سەرۆک وەزیرانی عێراق ناساند.
حەسەن ئەلعەزاری، وتەبێژی فراکسیۆنی سەدر رایگەیاند: ئەم هاوپەیمانییە، هاوپەیمانی زۆرینەیە و دەوڵەتی زۆرینەی نەتەوەیی پێک دێنێت و درێژە بە رێگای چاکسازی ئەدات.
پارلەمانی عێراق بڕیارە شەممە دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق بەڕێوە ببات.
Your Comment