ئامانجی سەرەکی ئێمە دەرکردنی تورکیا لە عەفرینە

فەرماندەی هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا وتی: کۆتایی هێنان بە داگیرکردنی عەفرین لە لایەن تورکیاوە، ئامانجی سەرەکی ئێمەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم عەبدی لەم بارەوە لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسیویە: ئامانجی سەرەکی ئێمە کۆتایی هێنان بە داگیرکەری تورکیا لە عەفرین و گەڕانەوەی خەڵک بۆ ماڵەکانی خۆیانە.

عەبدی رەخنەی لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان گرت و وتی: چوار ساڵە داگیرکردن و ژینۆساید لە عەفرین لە لایەن تورکیاوە درێژەی هەیە و جیهان لە بەرانبەریدا بێدەنگە.

News Code 41377

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha