سپا کامە ناوەندی سەربازیی کردە ئامانج؟

ستراتیژی ئیسرائیل بۆ دروست کردنی کێشە لە ناوخۆی ئێران، شەڕ لە کەشێکی خۆڵەمێشییە، بنەمای ئەو شەرە لەسەر دوو پرسە، خەساری سەربازی کەم و بەرکارهێنانی شەڕی ناڕاستەوخۆ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشە موشەکییەکانی سپا بۆ سەر هەلێر لەگەڵ کاردانەوەی بەربڵاوی مێدیایی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەرەوڕوو بووەوە. لە سەرەتای ڕوودانی هێرشەکان زۆربەی مێدیاکانی سەر بە ڕۆژاوا، ئەو شوێنەنانەی کە هێرشیان کرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕاگەیاند، بەڵام بە تێپەڕینی کات دەرکەوت کە ناوەندی مووساد و سیخوڕی ئیسرائیلی کراوەتە ئامانج.

بوونی ڕژێمی زایۆنی لە هەرێمی کوردستان

ستراتیژی ئیسرائیل بۆ دروست کردنی کێشە لە ناوخۆی ئێران، شەڕ لە کەشێکی خۆڵەمێشییە، بنەمای ئەو شەرە لەسەر دوو پرسە، یەک خەساری سەربازی کەم و دوو بەرکارهێنانی شەڕی ناڕاستەوخۆ و خەسار لە ژیرخانەکانی وڵات. بە پێێ ئەو ستراتیژییە و بوون لە سنوورەکانی ئێران، ئەو ڕژێمە بە مەبەستی دروست کردنی کێشە بۆ ئێران و ئەنجامی ئۆپراسیۆن لە ناوخۆ، هەوڵی پەرەپێدان بە بوونی خۆی لە ناوچەکانی دەڤەری ئێرانی دا، هەر بەم مەبەستەش ئەو ڕژێمە بۆ قۆناغی بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنەکانی خۆی چەند شوێنی گرینگی لەبەرچاو گرت. یەکەمیان هەرێمی کوردستان بوو. دووهەمین شوێن وڵاتی ئازەربایجان و سێهەمین شوێنیش کە بە پرسی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەستی پێکرد، بوون لە وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس وەکوو ئیمارات بوو کە ئێستا ئەو ڕژێمە بنکە سەربازییەکانی خۆیی لە ئەو وڵاتە جێگیر کردووە. بەڵام لە نێوان ئەو سێ شوێنەدا، هەرێمی کوردستان گرینگایەتییەکی زۆری بۆ ئیسرئایل هەبوو، هۆکارەکانی گرینگایەتی ئەو ناوچە بۆ ئیسرائیل بریتین لە:

1. هەرێمی کوردستان زیاترین سنووری زەوینیی لەگەڵ ئێران هەیە لەچاو شوێنەکانی دیکە.

2. بوونی بەستێنی هەڕەشە لە ناوچەی هەرێمی کوردستان و ناوچەی سنوورییەکانی ئیران، ئەو هەل و دەرفەتەی دایە ئەو ڕژێمە کە لە دەفرایەتی ئێستا وەکوو هەڕەشە کەڵکوەربگرێت. بوونی گرووپگەلێک وەکوو پژاک خۆی بۆ ئەو ڕژێمە هەلێکی ستراتیژیک دێتە ئەژمار.

3. ناوچەی هەرێمی کوردستان بە هۆی دۆخی سیاسی و ئابوورییەوە، کە وەکوو یەکێک لە ناوەندە ئابوورییەکان و جەمسەری ئابووری لە عێراق دەناسرێت، دۆخێکی باشتری هەیە بۆ ئەنجامی چالاکی ئۆپراسیۆنی و هەواڵگری لە ژێر ناوی کاری بازرگانی و ئابووری. ئەو دۆخە باشترین هەڵی دەداتە ڕژێمی زایۆنی بۆ ئەنجامی هەوڵە هەواڵگرییەکان.

4. پێوەندییەکی بەربڵاو لەنێوان هەندێک ئەندامانی پارتی و هەندێک بنەماڵی جوولەکە دروست بووە و لە هەندێک جاریش چووەتە قۆناغی تاکە کەسی و زەواجیشەوە. هەر ئەوەش، هۆکارێکە بۆ بوونی هەرچی زیاتری زایۆنیستەکان لە ئەو ناوچە.

5. ئامانجێکی دیکە بۆ هەبوونی لە هەرێمی کوردستان، دروست کردنی کێشە لە نێوان ئێران و حکومەت یناوەنجی عێراق و هەروەها لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانە. دوای هێرشی مووشەکی ئەم دواییە بۆ سەر هەولێر هەندێک هەڵوێستمان لە بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بینی، بە پێی گەڵاڵەی "یینون" یەکێک لە هەوڵەکانی ئەو ڕژێمە لە ناوچەکە، ڕێگری لە دروست کردنی حکومەتی شیعی و نزیک لە نێوانە و لەم پێوەندییەدا ئیسرائیل هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕە کە سەقامگیری لە عێراق نەیێتە دی.

6. بە پێی قسەکانی "جۆزێف نای" لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا ئەبێ ڕوو بکاتە هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە، کوردەکان گرینگترین ئامێرن بۆ گەییشتن بە ئەو ئامانجە. ناوبراو دەڵێت واشنتۆن ئەبێ شێوەیەک کار بکات کە هیچ یەکە لە هێزە ناوچەییەکان نەتوانن ببنە هێژمۆنی و جۆرێک هاوسەنگی هێز پێک بێت. ئەمریکا و ئیسرائیلیش ئەمڕۆکە بە پێی ئەو سیاسەتە کردەوەیان نواندووە. لەلایەک، وڵاتانی ناوچەکەیان بەرەو شەڕی بە وەکالەت و ناوخۆیی بردووە و لەلایەکی تریش ئامێرگەلێک وەکوو گرووپە تیرۆریستی و چەکدارەکان وەکوو کوردەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەهێنن.

7. ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی هەرێمی کوردستانەوە زیاترین هەوڵی خراپکارانەی لە دژی ئێران بەتایبەتی لە پرسی ناڤۆکی ئەنجام داوە. گرینگترین سەرچاوەکانی هەواڵگری لە پرسی ناڤۆکی لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدرا.

News Code 41325

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha