AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٢٢ ١٥:٣٦

هۆشداری سوپای پاسداران بە رژیمی زایۆنی؛

دووپات کردنەوەی خراپەکاری وڵامی توندی بەدواوە دەبێت

دووپات کردنەوەی خراپەکاری وڵامی توندی بەدواوە دەبێت

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بڵاوکراوەیەکدا وێڕای ئاماژە بەوەی ناوەندی ستراتیژیکی پیلان و خراپەکاری زایۆنیستەکان کراوەتە ئامانج، وتی: دووپات کردنەوەی هەر جۆرە خراپەکاریەک وڵامی توندی ئێمەی بەدواوە دەبێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای خراپەکارییەکانی ئەم دواییانەی ڕژیمی زایۆنی و بە ئامانج کردنی ناوەندی ستراتیژیکی پیلان و خراپەکاری زایۆنیستەکان، پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران بڵاوکراوەیەکی دەرکرد.

دەقی بڵاوکراوەکە بەم شێوەیە:

بە ناوی خودای گەورە و دلۆڤان

بەدوای تاوانەکانی ئەم دواییانەی ڕژیمی زایۆنی، شەوی پێشوو ناوەندی ستراتیژیکی پیلان و خراپەکاری زایۆنیستەکان کرایە ئامانجی مووشەکە بەهێز و خاڵپێکەکانی سوپای پاسادارن.

جارێکیتر هۆشداری ئەدەینە رژیمی زایۆنیستی کە دووپات کردنەوەی هەر جۆرە خراپەکاریەک وڵامی توندی ئێمەی بەدواوە دەبێت.

خەڵکی ئێران دڵنیا دەکەینەوە ئاسایش و ئەمنیەتی ئەم نیشتمانە هێڵی سووری هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییە و ئیزنی دەستدرێژی بە کەس نادەین.

News ID 41309

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha