هێشتا تۆڵەی هێزەکانمان کە لە سووریا کوژران، نەکردووەتەوە

سەرچاوە باوەپێکراوەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمایدین جەختیان کرد هێرشی مووشەکی بۆ سەر هەولێر پێوەندیی بە شەهادەتی دوو هیزی سوپا لە سووریاوە نەبووە و تۆڵەی خوێنی ئەو دوو شەهیدە لە کاتی گونجاودا دەکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بە ئەو کەناڵە ڕایانگەیاند: هێشتا تۆڵە کردنەوەی هێزەکانی خۆمان کە لە سووریا کوژران، نەکردووەتەوە و هێرشی مووشەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێوەندیی بە شەهادەتی دوو هێزی سوپای پاسداران کە لە ئەم دواییەدا لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا شەهید بوون ، نییە.

ئەو سەرچاوانە زیادیان کرد: هێرشی مووشەکی بەربەیانی ئەمڕۆ سەر بنکەی مووساد لە هەولێر لە وەڵام بە ئۆپراسیۆنێک بوو کە لە ئەم دواییەدا لەلایەن ئیسرائیلەوە لە دژی ئێران ئەنجام درا و لە هەرێمی کوردستانەوە فەرماندەیی کرابوو.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو سەرچاوەگەلە، ئێران سەبارەت بە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی لەگەڵ هیچ کەسێک دانوستان و سازش ناکات.

News Code 41308

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha