بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە عێراقییەکان بەربەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر یەک و 20 خولەک لە بیسترانی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری هەولێر هەواڵیان دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دەیان تەقینەوە شاری هەولێری هەژاند. هەروەها زەنگی مەترسی لەنزیکی بنکەی حەریر، فڕۆکەخانەی هەولێر و کۆماڵی سەلاحەدین لێدرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی عێراق ڕایگەیاند دوو ناوەندی پەروەردەیی پێشکەوتووی مووساد لە هەولێر هیرشی مووشەکی کرایە سەر.
کوژرانی چەند ئەفسەری ئیسرائیلی
هەندێک سەرچاوەی نافەرمیش ڕایانگەیاند کە لە ئەو هێرشەدا هەندیک هێزی ئیسرائیلی کوژراون و بریندار بوون .
هەروەها مێدیاکان لە ئاگرکەوتنەوە لە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە نزیکی فڕۆکەخانەی هەولێر هەواڵیان دا. زەنگی مەترسی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێریش لێدرا.
ناوی ئەو ئیسرائیلیانەی کە دەوترێت کوژراون یان بریندار بوون:
1. ماتیس داتریس لە هێزەکانی ئیسرائیلی جێگیر لە فڕۆکەخانەی هەولێر
2. سمیت لە هێزەکانی جێگیر لە فڕۆکەخانەی هەولێر
3. ئادام باتلر بەرپرسی هاوئاهەنگی تۆددات لە فڕۆکەخانەی هەولێر
4. شاوول فەرماندەی ڕژێم لە فڕۆکەخانەی هەولێر
5. ملیس ڕابرت بە نازناوی ئافنیز یەهوودی جێگیر لە فڕۆکەخانەی هەولێر
6. جونی لە هێزەکانی جێگیر لە فڕۆکەخانە
7. جۆنز لە هێزەکانی جێگیر لە فڕۆکەخانە
8. گابریل تالکر ئەندامی مووساد لە هەولێر
9. مارک زال بەرپرسی کۆمپانیایەکی ئابووری
کاردانەوەکان
هاوکات لە تویتێکدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، هەولێر لەژێر "نیشانە و ئاگری شکستمەندان و خەجاڵەتمەنداندایە. لەژێر پرۆسەی برسیکردندایە، وەکو ئەوەی کوردەکان عێراقی نەبن، بەڵکو ئەوان شادەماری عێراقن و بەشێکی جیانەبووەن لە عێراق.
سەدر ئاماژەى بەوەشکردوە کە هەولێر چۆکدانادات، تەنیا بۆ میانڕەوی و سەربەخۆیی و سەروەری نەبێت.
هەر لەبارەى هێرشەکەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش رایگەیاند،"ئەم جۆرە کردەوانە هیچ پاساوێکیان نییە و دەرەنجامیشیان دۆڕانە، ئەنجامدەرانیشی بەسزای دادپەروەرانەی خۆیان دەگەن".
هاوکات بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی رایگەیاند، "بەداخەوە جارێکی دیکە ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و شاری هەولێری خۆشەویست رووبەڕووری هێرشێکی مووشەکی بووەوە. بەتووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەم و هیوای سەلامەتی بۆ خەڵکی خۆشەویستی هەولێر دەخوازم."
تاڵەبانی دەشڵێت "دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە مایەی نیگەرانییە و ئاماژەیەکی روونە بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان. ئەرکی هەموومانە پێکەوە پارێزگاری لە خاک و خەڵکەکەمان بکەین و رووبەڕووی تەحەدییەکان بووەستینەوە."
بافڵ تاڵەبانی جەختیکردوەتەوە کە پاراستنی ئاسایشی هەولێر و سەلامەتی گیانی خەڵكەكەی بە ئەركی خۆیان دەزانن. یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئامادەی هەموو پشتیوانی و هاوكارییەكە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەكە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵام بە کەناڵی سی بی ئێس ڕایگەیاند: هیچ خەسارێک بەر هیچ یەکە لە دامەزراوەکانی ئەمریکا نەکەوتووە. حکومەتی عێراق و هەرێم خەریکی لێکدانەوەی هێرشەکەن. ئێمە هاوکات ئەو هێرشانەش ئیدانە دەکەین.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندی بە سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە كردووە و پشتیوانی خۆی بۆ سەقامگیری هەولێر دووپاتكردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكەی سایتی فەرمی حكومەتی هەرێمدا هاتووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، مستەفا کازمی پێگەیشت.
وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، لهو پهیوهندییهدا، مستهفا كازمی وێڕای سەرکۆنەکردنی ئهو هێرشە مووشەکیە كرایه سهر ههولێری پایتهخت، پشتیوانی خۆشی بۆ سهقامگیری و ئاسایشی ههرێمی كوردستان دووپاتكردهوه.
کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٢ موشەک ئاڕاستەی شاری هەولێر کراون کە بەشێکیان لە نزیک کونسوڵگەری نوێی ئەمریکا لە هەولێر کەوتوونەتە خوارەوەو بەشێکیشیان نزیک شوێنی دانیشتوان بوون کە زەرەرو زیانی مادی بەر چەند شوێنێکی هاوڵاتیان کەوتووە.
کاردانەوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
وەزارەتى ناوخۆی حکومەتى هەرێم سەبارەت بە هێرشە موشەکییەکەى شەوى رابردووی سەر هەولێر رایگەیاند، لە کاتێکدا ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، ھاووڵاتییانی خۆشەویستی پایتەخت و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەولێر ئارامە و هەر بە ئارامی دەمێنێتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتى ناوخۆدا هاتووە" شەوی 12/13-3-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیلنشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بووە و هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازین".
هەروەها ئاماژەى بەوەشکردوە کە دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کردووە و دواتر رای گشتی لە ئەنجامەکان ئاگادار دەکەنەوە.
هەروەها وەزارەتى ناوخۆ جەختیش دەکاتەوە کە لە کاتێکدا ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەن، ھاووڵاتییانی خۆشەویستی پایتەخت و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە کە هەولێر ئارامە و هەر بە ئارامی دەمێنێتەوە.
Your Comment