بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا لەم بارەوە وتی: کوردستان دەفرایەتی سروشتی و مێژوویی زۆری هەیە کە لە درێژەی ساڵدا گەشتیاری زۆری بۆ خۆی ڕاکێشاوە.
ئەو وتی: لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە بۆنەی نەخۆشی کۆرۆناوە گەشتیاران سەفەری زۆریان بۆ کوردستان نەبووە بەڵام ئەمساڵ پێش بینی دەکرێت پارێزگای کوردستان زۆرترین رێژەی گەشتیاری بێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: جێژنی نەورۆزی کوردستان دەرفەتێکی زێڕین بۆ ناساندنی فەرهەنگ و شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان و گەشەی ئەم پیشەیە لە پارێزگایە.
زارعی کووشآ روونی کردەوە: هیوادارین بە هاوکاری هەموو رێکخراوەکان بتوانین بە باشترین شێوە ئەم جێژنە بەڕێوە ببەین.
بۆچوونی ئێوە