٢٥ یانەی ئەسپ سواری لە کوردستاندا چالاکن

بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان لە چالاکیی ٢٥ یانەی ئەسپ سواری لە پارێزگای کوردستان هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جۆڵایی لەم بارەوە وتی: ئێمە پێمان وایە کوردستان دەتوانێ پێگەیەکی تایبەتی لە بواری پەروەردەکردنی ئەسپ و ئەسپ سواریدا هەبێت و ئەو جێگایەی کە سەدان ساڵ پێش بوویەتی، دیسانەوە بەدەستی بێنێتەوە.

ئەو وتیشی: چاوەڕوان دەکرێ سەرۆکی لیژنەی سوارکاری کوردستان بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو دەفرایەتییە ناوخۆییەکان بۆ راکێشانی سەرمایەدانەران کەڵک وەربگرێت و گەشە بەم وەرزشە بدات.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە چالاکی ٢٥ یانەی ئەسپ سواری لە پارێزگا، راشیگەیاند: نزیکەی ٣ هەزار ئەسپی ناسنامەدار لە کوردستان دان کە نیوەیان لە رەگەزی کوردن.

News Code 41265

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha