پارچە گۆرانی نەورۆز بڵاو کرایەوە

گرووپی مۆسیقای رووناک هاوکات لە گەڵ هاتنی وەرزی بەهار، پارچە گۆرانییەکی نوێ بە ناوی نەورۆزیان بڵاو کردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەورۆز پارچە گۆرانییەکی ناوچەییە کە کەیوان عەلی محەمەدی و ئەندامی گرووپی رووناک بۆ ساڵی نوێ ئامادەیان کردووە.

ئەم گرووپی مۆسیقایە لە ژمارەیەک لاوی ئێرانی پێک هاتووە کە هەوڵیان ناساندنی مۆسیقای ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێرانە. دروشمی ئەم گرووپە ئەوەیە "بە هەر زمان و زاراوە و لە هەر جلوبەرگێکدا بین، ئێمە ئێرانین".

گرووپی رووناک چالاکی خۆیان لە ساڵی ١٣٨٠ەوە دەست پێ کردووە و تا ئێستا کارنامەیەکی باشیان لە بواری مۆسیقادا هەیە.

News Code 41264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =