AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ١٧ ١٤:٤٣

شرۆڤەکارێکی عێراقی دەریخست؛

پیلانی گەورە و گەڵاڵەی مەترسیداری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دژی حەشدی شەعبی و بەرخۆدان

پیلانی گەورە و گەڵاڵەی مەترسیداری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دژی حەشدی شەعبی و بەرخۆدان

یەکێک لە شرۆڤەکارە عێراقییەکان هۆکارەکانی چێ کردنی دیواری سنووری نێوان عێراق و سووریا و پیلانی مەترسیداری پشت ئەو کارەی شرۆڤە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، یەکێک لە شرۆڤەکارە عێراقییەکان هۆکارەکانی چێ کردنی دیواری سنووری نێوان عێراق و سووریا و پیلانی مەترسیداری پشت ئەو کارەی شرۆڤە کرد.

ماهیر عەبد جودە دەریخست: ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە بە چێ کردنی دیواری سنووری عێراق و سووریا، خەریکی بەڕێوە بردنی پیلانێکی گەورەن تا ڕێگای بەرخۆدان و یەکینەکانی حەشدی شەعبی بەرەو ناوچە سنوورییەکان، بەتایبەتی سێ گۆشەی سووریا، عێراق و ئوردون بۆ بەرگری لە خاکی ئەو وڵاتە دابخەن.

عەبد جودە زیادی کرد: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بە پێی ئەوەی کە بودجەی عێراق ناتوانێت ئەو پڕۆژە تەواو بکات، بە ئامانجی یارمەتی دارایی بۆ چێ کردنی دیوار لەگەڵ سووریا بە بیانووی پاڵپشتی لە سنوورەکان بەرانبەر دزەی تیرۆریزم دێنە مەیدان.

ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە لە درێژەدا بۆ ڕوون کردنەوەی ئامانجەکانی پشت ئەو گەڵالە ئەو پرسیارەی هێناوەتە ئاراوە کە عێراق وڵاتانی دراوسێی دیکەشی هەیە وەکوو تورکیا کە دزەی کردووەتە قووڵایی 100 بۆ 120 کیلۆمەتری عێراقەوە و ڕاستەوخۆ خاکی عێراقی داگیر کردووە. جگە لە ئەوە تیرۆریستەکان لە هەموو لایەکەوە دزە دەکەن، ئەی بۆچی دیواری ئەمنیەتی لە سنوورەکان لەگەڵ سووریا چێ دەکرێت؟

ناوبراو جەختی کرد: لە ئەو پڕۆژە بەرژەوەندی سیاسی ئەمریکا و کێشە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان لەسەر پرسە ناوخۆییەکانی عێراق کاریگەری هەیە و واشنتۆن هەوڵ دەدات لە ڕێگای جیاواز بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی لایەنەکانی بەرخۆدان و حەشدی شەعبی کەڵک وەربگرێت.

News ID 41258

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha