بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیا لە ساڵی 2018ەوە هێرشی ناوبەناوی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان و سووریا. تورکیا ئوە هێرشانەی وەکوو بەرەناگر بوونەوەی هێزە کوردییەکان کە بە تیرۆریستیانی دەزانێت، ئەنجام داوە. بەڵام ڕاپۆرتی جیاواز لەلایەن ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە لەسەر کوژران و بریندار بوون و ئاوارەیی هەزاران کەسی سڤیل لە عێراق و سووریا بڵاو بووەتەوە.
ناوەندی بیری گیت ستۆن لە ڕاپۆرتێکی چڕوپڕدا لەسەر کاریگەری ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا جەختی کردووە کە ئەو ئۆپراسیۆنانە زیاتر ژیانی خەڵکی سڤیلیان کردووەتە ئامانج.
ئەو ناوەندە باسیشی لە سەر ئەوە کردووە کە جیهان هێزەکانی هەیئەت تەحریرولشام، داعش و ئەلقاعیدە بە تیرۆریست دەزانێت بەڵام دەبینین کە تورکیا دژی هێزەکانی ئەو گرووپانە لە سووریا هیچ هەوڵێکی سەربازی نادات و لە جیاتی ئەوە بەردەوام هێرش دەکاتە سەر هێزە کوردییەکان لە عێراق و سووریا.
Your Comment