پێشنیاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە کورد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر یەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار

ئەندامێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند چوارچێوەی هاوئاهەنگی گەڵاڵەیەکی لەسەر بابەتی ڕێککەوتنی کورد لەسەر ناساندنی یەک بەربژێر بە دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێم پێشکەش کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد محەمەد لە ئەو بارەوە وتی: ئەو گەڵاڵەیە، بەس بە پۆستی سەرۆک کۆماری سنووردار نابێتەوە. بەڵکوو لەسەر هەڵبژاردنی بەربژێری پۆستی سەرۆک وەزیرانیشە.

ئومێد محەمەد وتیشی: ئێستاکە کۆبوونەوەی چڕ لە نێوان لایەنە سیاسییەکان لە ئارادایە و چاوەڕوانی ئەنجامەکانین. لەلایەکی دیکەشەوە، ناونووسینی بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی دەبێت و دوای ئەوە، لە ماوەی دوو هەفتەدا لەسەر سەرۆک کۆمار، دەنگدان دەکرێت.

ئەو ئەندامەی نەوەی نوێیە ڕاشیگەیاند: لە ئەو ماوەیەدا کۆبوونەوەکان لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی گەییشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بەربژیرێک درێژەی دەبێت تا لایەنەکان بە یەک بەربژێرەوە لە کۆبوونەوەی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئامادە ببن.

News Code 41247

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =