ئێران ئامادەی ڕێککەوتنە بەڵام تا هەتاهەتایە چاوەڕوان نابێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر کۆشکی سپی بڕیاری بدات، ڕێککەوتن ئامادەیە، ئێرانیش ئامادەی رێککەوتنە، بەڵام تا هەتاهەتایە چاوەڕوان نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە تویتەر لە وەڵام بە قسەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە هەڕەشەی کردبوو لە ئەگەری سەخت گرتنی تاران، واشنتۆن ئامادەی کشانەوە لە دانوستانەکانە، نووسی: ئەمریکا ساڵەهایە کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کشاوەتەوە. هەر بۆیە ئەبێ دڵنیا ببینەوە کە ئەو ڕووداوە چی دیکە دووپات نابێتەوە.

ناوبراو وتیشی: هەموو وڵاتەکان بۆ خۆیان بژاردەی جێگرەوەیان هەیە، هەر چەندە کە پووچ بوونی بژاردەی جێگرەوەی ئەمریکا پێشتریش سەلماوە. درۆدان هیچ ئەنجامێکی نەبووە و نابێت، ئەوە بڕیادانە کە ئەنجامی دەبێت.

News Code 41194

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =