هیچ ڕێککەوتنێکمان لە گەڵ سەدر و حەلبووسی نەبووە

ئەندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: هیچ رێککەوتێک لە نێوان پارتی دیموکرات و رەوتی سەدر و سونەکان نەبووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی زەمەن پرێس، هوشیار سیوەیلی لەم بارەوە وتی: ئەوەی لە نێوان پارتی دیموکرات و سەدر و حەلبووسی هەیە، رێککەوتن نییە بەڵکوو نووسراوەیەکە.

ئەو وتیشی: ئەم نووسراوەیە کە سەدر و حەلبووسی واژۆیان کردووە، لە گەڵ یاسای بنەڕەتیدا هاوسەنگە و ئێمە لە جێبەجێ کردنی یاسای بنەڕەتی پشتیوانی دەکەین.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە پاش هەڵبژاردنی پارلەمان، شاندێکی هاوبەش بۆ بەغدا سەفەریان کرد بەڵام پاش ماوەیەک، شاندی ئاماژەپێکراو هەڵوەشایەوە و بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی رایانگەیاند: بە بێ ئاگاداری یەکێتی نیشتمانی لە گەڵ رەوتی سەدر و حەلبووسی بۆ پێک هێنانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق رێک کەوتوون.

News Code 41136

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha