AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٢٦ ١٠:٠٤

راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛

ساڵرۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی عەلی وەکوو ڕۆژی باوک لە ئێران

ساڵرۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی عەلی وەکوو ڕۆژی باوک لە ئێران

١٣ی رەجەب هاوکاتە لە گەڵ ساڵرۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عەلی و هەر بەم بۆنەوە ناوی رۆژی باوکی لە سەر نراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ١٣ی رەجەب رۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی عەلی، بە هۆی ئەوەی وەکوو کەسایەتییەکی خاوەن مرۆڤایەتی دەناسرێت و ئولگویەک بۆ پیاوە موسوڵمانەکانە، وەکوو رۆژی باوک ناو نراوە.

لەدایکبوونی حەزرەتی عەلی لە کەعبەدا روویدا و پێش و پاش ئەو لەدایکبوونێکی دیکە لەو شوێنە بۆ کەس نەگونجاوە. ژیانی ئەو کەسایەتییە بەرزە تژی لە زانست، جوامێری، لەخۆبوردویی و مەزڵۆم بوون بوو.

ئیمام عەلی باشترین هاوسەر بۆ کچی پێغەمبەر و باشترین باوک بۆ منداڵەکانی بوو. ئەو منداڵانیكی باشی پەروەردە کردبوو کە هەر کامەیان ئولگویەکی باش بۆ موسوڵمانەکانن. هەروەها باوکێکی دلۆڤان بۆ یەتیمەکان بوو و شەوانە خواردنی بۆیان دەبرد.

ژیان و ئاکاری حەزرەتی عەلی بە شێوەیەک بووە کە هەر پیاوێکی موسوڵمان ئەو لە ئاستێکدا دەبینن کە بە ئولگوی خۆیانی دابنێن. بۆیە ناونانی ڕۆژی لەدایک بوونی ئەم کەسایەتییە بەرزە وەکوو رۆژی باوک، بێ هۆکار نەبووە و لەم رۆژە پیرۆزەدا هەموو کەس بە شێوەیسەمبۆلیک ڕێز لە باوکی خۆیان دەگرن.

دایکی ئیمام عەلی هەروەها کەسایەتییەکی دڵسۆز بوو بۆیە لە دایکبوونی ئیمام عەلی لە دایک و باوکێکی ڕێک و پێک لە داوێنی پێغەمبەر بۆتە هۆکارێکی دیکە بۆ ئەوەی ئیمام عەلی ببێتە نمانەی موسوڵمانەکان. یەکەم کەس بوو ئیمانی بە پێغەمبەری ئیسلام هێنا و لە داوێنی پێغەمبەردا پەروەردە کرا بۆیە لە تایبەتمەندییە ئاکارییەکانی ئەو وانەی وەرگرت و لە ژیانیدا بەکاری هێنا.

بە پێی گێڕاوەکان، دەوترێ ئیمام عەلی، منداڵی وەکوو دیارییەکی خودا دەزانی کە لە ژێر سێبەری دایک و باوکدا پەروەردە دەبێت و دوایی بۆ چاکەکاری و خزمەت بە دایک و باوک ئامادە دەبێت. ئەو پێی وایە منداڵی باش هۆکاری هێمنایەتی و هاودەنگی دایک و باوکە.

لە رۆژژمێری ئێراندا رۆژی ١٣ی رەجەب واتا رۆژی لەدایکبوونی ئیمام عەلی وەکوو رۆژی باوک ناو نراوە و لەم رۆژەدا هەموو ساڵێک ڕێز لە باوکان دەگیردرێت و یادی لە دایکبوونی ئەو کەسایەتییە بەرزە بەم شێوە بەرز رادەگیردرێت.

News ID 41071

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha