بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی کوردستان تی ڤی، قاسم ئەعرەجی رایگەیاند: بوونی هەزاران ئەندامی داعش لە زیندانەکانی کوردستانی سووریا، مەترسییەکی گەورە بۆ ئاسایشی عێراقە.
ئەو داوای لە وڵاتە ئەورووپییەکان کرد شارۆمەندە داعشییەکانی خۆیان بگوازنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و راشیگەیاند: لە هێرشی ئەم دواییانەی داعش بەم زیندانانە، ٢٠ ئەندامی مەترسیداری داعش لە زیندانی حەسەکە هەڵاتوون.
لە هێرشی ئەم دواییانەی داعش بۆ زیندانەکانی کوردستانی سووریا، ژمارەیەک ئەندامی داعش هەڵاتوون و ژمارەیەکیش قۆڵبەست کران و بۆ زیندان گوێزرانەوە.
Your Comment