بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری مێهر لە غەزە لە راپۆرتێکدا دۆخی کەرتی رۆژهەڵاتی پاش تیرۆری ٣ فەلەستینی لێک داوەتەوە کە لەم ڕاپۆرتەدا نووسراوە: گولەکانی داگیرکەرە زایۆنیستەکان جارێکیتر بەرەو شەڕکەرە فەلەستینییەکان هاوێژران.
داود شەهاب ئەندامی باڵای بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لەم بارەوە وتوویە: ئێمە لە جیهادی ئیسلامی داکۆکی دەکەین تاوانی زایۆنیستەکان دژی فەلەستینییەکان نابێتە هۆی ئەوەی ئێمە دەست لە شەڕ هەڵبگرین.
ئەو وتیشی: ئەم کردەوانە، خواستی بەرخۆدانی فەلەستین سست ناکاتەوە. خەڵکی فەلەستین درێژە بە بەرخۆدان و جیهادی خۆیان ئەدەن. شەهادەت ئامانجی گەورەی ئێمەیە.
هەروەها لەم راپۆرتەدا نووسراوە: تاوانی کوشتنی ٣ ئەندامی گوردانەکانی شەهیدانی ئەقسا بە تاوانەکانی دیکەی ڕژیمی زایۆنی زیاد بوو. بەرخۆدان پێشتر سەلماندوویە ئەم کارانە بێ وڵام ناهێڵێتەوە.
ئەحمەد خەریس ئەندامی باڵای بەرەی خەڵکیی بۆ ئازادی خەڵکیی لەم وتووێژەدا وتوویە: بەرخۆدان ئەمڕۆ بۆتە ئامێری ژیانی میلەت و فەلەستین. بەرخۆدان بژاردەیەک بۆ وڵام دانەوە بە هەموو تاوانەکانی زایۆنیستەکان دژی فەلەستینییەکانە.
لە کۆتایی ئەم راپۆرتەدا نووسراوە فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژهەڵاتی داکۆکی دەکەن هەموو تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی فەلەستینییەکان وڵام ئەدرێنەوە.
Your Comment