عێراق نۆهەمین وڵاتی جیهانە لە هەناردە کردنی کاڵا بۆ ئێران

گومڕوکی ئێران ڕایگەیاند کە عێراق لە پلەی 26 ەوە بۆ پلەی نۆهەمی دابینی کاڵا پێویستەکانی ئێران بەرز بووەتەوە و دووهەمین شوێنی مەبەستی کاڵا هەناردەییەکانی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ڕۆحوڵڵا لەتیفی وتەبێژی گومڕوکی ئێران بە ئاماژە بە پەرەسەندی پێوەندی بازرگانی ئێران لەگەڵ عێراق لە ساڵانی دوایی شیوەی بازرگانی لە نێوان دوو وڵاتەکەی شرۆڤە کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە لە 10 مانگی سەرەتایی ساڵی ڕابردوو رێژەی هاوردە کردنی ئێران لە عێراقەوە، نزیک بە 80 هەزار تۆن و بە بڕی 103 ملیۆن دۆلار بووە کە لە 10 مانگەی ئەمساڵدا، گەییشتووەتە نزیک بە دوو ملیۆن تۆن و بە بڕی 920 ملیۆن و 482 هەزار و 285 دۆلار کە بەربوونەوەی 2414 لەسەدی لە کێش و 793 لەسەدیی لە باری نرخەوە نیشان دەدات.

هەروەها پلەی ساڵی ڕابردوو عێراق لە دابینی کاڵا پێداویستکەنای ئێران 26 بوو کە بە ڕێککەوتنەکان لە نێوان تاران و بەغدا، لەگەڵ بەرز بونەوەی فرۆشی کاڵا بە ئێران هاکات بووە و لە ئێستاکە دوای ئیمرات، چین، تورکیا، ئەڵمانیا، سویسڕا، ڕووسیا، هیند و بریتانیا، بە گەشەی 17 پلەیی گەییشتووەتە پلەی نۆهەم.

News Code 40979

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha