AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١٦ ٠٩:٥٧

ئەندامی شاندی هاوئاهەنگی شیعی:

کازمی شوناسی هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا دەشارێتەوە

کازمی شوناسی هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا دەشارێتەوە

ئەندامی شاندی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق لە لێدوانێکدا وتی کە مستەفا کازمی شاردنەوەی شوناسی هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا هەڵەیەکی گەورە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەلمەعلوومە، جەبار مەعمووری ئەندامی شاندی هاوئاهەنگی شیعی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە شوناسی هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا دەشارێتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ئەندامەی شاندی هاوئاهەنگی شیعە وتیشی: سەرۆک وەزیرانی عێراق بە شاردنەوەی شوناسی هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا خەریکە هەڵەیەکی ستراتیژیک دەکات. شاردنەوەی شوناسی هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا، پەیامی نەرێنی بۆ رای گشتی دەنێرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوە مافی عێراقییەکانە کە نزانن چ کەسانێک هەوڵی ڕووخاندنی وڵاتەکەیان دەدەن و دەیانەوێت ئابڕووی عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتی بەرن. هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا پێشێل کرانی سەروەری وڵاتە و ناتوانین لە بەرانبەریدا بێدەنگ بین.

News ID 40958

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha