بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە گەڕانەکان لە ناوچەی سنووری ئەدیرنە لە ڕۆژاوای تورکیا هەر درێژەی ەهەیە، ئیدارەی پارێزگای ئەدیرنە لە دۆزرانەوەی 7 تەرمی دیکە لە ناوچەی ئیپسالا هەواڵی دا.
ڕۆژنامەی جمهوورییەت بە بڵاو کردنەوەی هەواڵێک لە ژێر ناوی کارەساتی مرۆیی لە ئەدریرنە بە گێرانەوە لە فەرمانداری ئەدیرنە ڕایگەیاند کە لە گەڕانەکانی ڕۆژی ڕابردووی جەندەرمە و رێکخراوی پێشگیری لە ڕووداوەکان، ژمارەی تەرمە دۆزراوەکان لە پەنابەران لە سنووری ئەدیرنە گەییشتووەتە 19 کەس.
تەرمی هەموو کەسە دۆزراوەکان تا ئێستا هەر هەموویان پیاو و سەرووی 18 ساڵ بوون. بەم حاڵەوە شوناس و ڕەگەزی هیچ یەکە لە تەرمەکان تا ئێستا دیاری نەکراوە و بۆ ناسینەوەیان ڕەوانەی پزیشکی دادی ئەستەبوڵ کراون.
Your Comment