AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١٣ ١٠:٤٦

لەلایەن سوپای تورکیاوە ئەنجام درا؛

بوردمانی دوو ناوچەی گوندەواری "درێک" و "شەهبا" لە کوردستانی سووریا

بوردمانی دوو ناوچەی گوندەواری "درێک" و "شەهبا" لە کوردستانی سووریا

سوپای تورکیا ناوچەی گوندەواریی درێک و شەهبایان لە کوردستانی سووریا بوردمان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا ئێوارەی دوێنێ ناوچەی گوندەواریی درێکیان لە کوردستانی سووریا بوردمان کرد.

بە پێی هەواڵی هاوار، شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا دوانیوەڕۆی دوێنێ، ناوچەی گوندەواریی Teqil Beqil سەر بە درێکیان بوردمان کرد.

سوپای تورکی اهەروەها گوندی شێخ عیسا سەر بە شەهبایان تۆپباران کرد.

شەڕکەرەکانی تورکیا هاوکات لەگەل بوردمانی درێک و شەهبا، کەمپی ئاوارەکان لە شەنگال و مەخمووریان بوردمان کرد.

هێشتا وردەکاری لە رێژەی خەسارەکانی ئەو هێرشانە بڵاو نەکراوەتەوە.

News ID 40928

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha