بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە کۆنترۆڵ کردنەوەی زیندانی سەناعەی حەسەکە لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە، دوای هێرشی داعش و ئاژاوەی چەکدارانی ئەو گرووپە لە ناوخۆی زیندان، کاردانەوەی دلێرانەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی بە ئەو هێرشەی جێی ڕێزلێنان وەسف کرد.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا تاکتیک و پلانەکانی داعش لە هێرش بۆ سەر ئەو زیندانەی بیرهێنەرەوەی درێژەی هەڕەشەکانی ئەو گرووپە بۆ سەر جیهان وەسف کردووە.
ناوبراو لە دریژەی قسەکانیدا داوای لە هەموو ئەو وڵاتەنە کە هاووڵاتییەکانیان لە ناو کەمپەکانی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریایە، کردووە کە هاووڵاتییە داعشییەکانی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە باکووری سووریا ببەنە دەرەوە.
نێد پریاس لەسەر درێژەی بەڕێوەچوونی بەرنامەکانی ئەمریکا بۆ دروست کردنی سەقامگیری لە ناوچەی کوردستانی سووریا جەختی کردووە و وتوویە ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکانی خۆیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە.
Your Comment