ڕێککەوتن لە گەڵ پارتی نەکرێت، واژۆ بۆ سەرۆک کۆماریی کۆدەکەینەوە

ئەندامێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڕەشەی کرد گەر لە گەڵ پارتی دیموکرات ڕێککەوتن نەکرێت، بۆ بەربژێری سەرۆک کۆماری واژۆ کۆ دەکەینەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فورات نیوز، کاروان ئەنوەر ئەندامی نووسینگەی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی وتی: وتووێژ و دانوستانەکان سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماریی وەکوو بەشی کوردەکان لە حاکمیەتی عێراق، لە کەشێکی هێمن و ئارامدا بەڕێوە دەچێت.

ئەو وتیشی: ڕێککەوتنی ئەم دواییانە لە گەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەر ئەوە بووکە پەیاممان لە پارلەماندا یەکێک بێت بەڵام بینیمان یەکێتی نیشتمانی بە بێ ئاگاداری هوشیار زێباری وەکوو بەربژێری سەرۆک کۆمار ناساند.

ئەم ئەندامەی یەکێتی نیشتمانی ڕاشیگەیاند: سەرۆک کۆماری پاش ساڵی ٢٠٠٣ وەکوو پۆستێک بۆ کوردەکان دانراوە و بە پێی ڕێککەوتنەکان ئەمە بەشی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و پارتی دیموکرات سەرۆکایەتی هەرێم لە ئەستۆ دەگرێت.

News Code 40762

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =