بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوکمی سکرتێری گشتیی کۆنفڕانسی پشتیوانی لە ئینتفازەی فەلەستین ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی مەجلیس، وەزارەتی دەرەوە و هەندێ لە ڕێکخراوەکان ڕادەست کرا.
ئەبتەحی لە کارناسانی باڵای ڕۆژاوای ئاسیایە کە چالاکی خۆی لە ساڵی ١٣٦٣ەوە دەست پێ کردووە. ئەو لە ساڵی ١٣٧٠ وەکوو ئەندامی شورای باڵای بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆنفڕانسی پشتیوانی لە ئینتفازەی فەلەستین دەستی بە چالاکی کرد.
ئەبتەحی ئەمڕۆ لە لایەن محەمەدباقر قاڵیبافەوە وەکوو چوارەمین سکرتێری گشتی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە ئینتفازەی فەلەستین هەڵبژێردرا و کاری خۆی لە ئەمڕۆوە دەست پێ کرد. پێشتر دوکتۆر حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان ئەم بەرپرسیاریەتییەی لە ئەستۆ بوو.
بۆچوونی ئێوە