کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرا

دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خشان، بڕیاریدا کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای فیدڕاڵی عێراق لەراگەیەنراوێکدا کە واژۆی هەر نۆ ئەندامی سەرەکی دادگاکەی لەسەرە ئاماژەی بەوەشکردوە، دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە رۆژی یەکشەممە هەڵبژێردران بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت، ئەویش لەسەر سکاڵایەکی هەردو پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خشان کە لەسەر روداوەکانی ناو کۆبونەوەکە تۆماریانکردوە.

پارێزەرەکانیان باس لەوە دەکەن لە کۆبونەوەکەدا پێشێلکاری یاسایی و دەستوری رویداوە

ئەوەش هاتوە، ئەو دو پەرلەمانتارە سکاڵایان لەسەر محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و هەردو جێگرەکەی تۆمارکردوە و پارێزەرەکانیان باس لەوە دەکەن لە کۆبونەوەکەدا پێشێلکاری یاسایی و دەستوری رویداوە.

کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان تا یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکە هەڵدەپەسێردرێت

بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگا کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان تا یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکە و بەشێوەیەکی کاتی هەڵدەپەسێردرێت.

سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا کۆبونەوەکە بۆ ماوەیەک رابگیرێت ئەوەش ناڕەزایی پەرلەمانتارانی لێکەوتەوە

شەوی یەکشەممە پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان کۆبوەوە و دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا کۆبونەوەکە بۆ ماوەیەک رابگیرێت ئەوەش ناڕەزایی پەرلەمانتارانی لێکەوتەوە و دۆخی مەحمود مەشهەدانیش تێکچو و گەیەنرایە نەخۆشخانە.

من کۆبونەوەی پەرلەمانم راگرتوە و دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکە ناسایی بوە

دوای نەخۆشکەوتنی مەحمود مەشهەدانی، کۆبونەوەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی دوەم بەتەمەنترین پەرلەمان دەستیپێکردەوە و تیایدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا، لای خۆیەوە مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان رایگەیاند ئەو کۆبونەوەی پەرلەمانی راگرتوە و دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکە ناساییە.

News Code 40702

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =