تورکیا بە هێرش کردن بۆ سەر کۆبانی تاوانێکی قورسی ئەنجام داوە

کۆمیتەی مافی مرۆڤی ڕەقە و شارۆمەندە ناڕازییەکانی ئەم شارە، کوژران و بریندار بوونی خەڵکی ئاسایی کۆبانی لە لایەن تورکیایان ئیدانە کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی پێشوو خەڵکی شاری ڕەقە و کۆمیتەی مافی مرۆڤی ئەم شارە لە باکووری سووریا، کوژران و بریندار بوونی خەڵکی کۆبانی لە لایەن تورکیایان ئیدانە کرد.

حەوتەی پێشوو ٩ شوێنی ناوچەی کۆبانی و دەوروبەری لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە بوردومان کران کە گوندەکانی قەرەموغ، عەلیشار، تێل حاجب، سەرزووری، خان و کەلتیە لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانی دەگرێتەوە.

ئەم بوردومانە بووە هۆی کوژرانی یەک کەس و بریندار بوونی ١١ کەسی دیکە و هەروەها خەساری زۆری بۆ خەڵکی ناوچە بەدواوە بوو.

ئەم بوردومان کردنە، تووڕەیی خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای بەدواوە بوو و چەندین پارتی فەرمی و خەڵک، خۆپیشاندانی ناڕەزاییان بەڕێوە برد.

سەرۆکی کۆمیتەی مافی مرۆڤی رەقە وتی: هێرشی تورکیا بۆ کۆبانی تاوانێکی قورسە، کردەوەکانی تورکیا لە باکووری سووریا مەترسییەک بۆ شار و گوندە قەرەباڵغەکان و خەلکی ئەم ناوچەیە.

News Code 40693

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =