به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ئه‌لعه‌هد، کەسێکی خۆکوژ بە پشتێنی بۆمب ڕێژ کراو هێرشی کردە سەر مزگەوتی نوور له ناوچه‌ی زیدانی شاری بەغدا و لە ناو ئاپۆڕەی نوێژ خوێنانی شەوانی قەدر خۆی تەقاندەوە.
له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه که له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌دا ۶ که‌س کوژراون و ۱۸‌ی دیکه‌ش بیندارن.
سەرجەم ئەو کەسانەی کە بوونەتە قوربانی بە مەبەستی دانیشتنی شەوانی قەدر لە ناو مزگەوتەکەدا ماونەتەوە.
مزگه‌وتی نوور ده‌که‌وێته قەزای ئەبوغریب له ڕۆژئاوای به‌غدا که زۆربەی دانیشتوانی سوننە مەزهەبن.
Your Comment