بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە دەستکەوتەکانی سەفەرە ناوچەییەکەی خۆی بۆ دۆحە وتی کە بڕیارە گرووپێک لە وەزیران لە ئێرانەوە سەردانی دۆحە بکەن. پرسی بازرگانی، ئابووری و هاوکاری لە بواری تەکنۆلۆژیا و تەندروستی و بەتایبەتی کۆرۆنا لە بابەتی دانوستانەکان دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: گفتوگۆ و هاوکاری لە بواری پرسی گرینگی ناوچەیی یەکێکی دیکە لە بابەتەکانی گفتوگۆ لە ئەو سەفەرە بوو و ئێران بەردەوام ئایدیان نوێی بۆ تۆکمە کردنەوەی ڕەوتی هاوکاری و گفتوگۆکان بۆ هاوکاری ناوچەیی پێشکەش کردووە و ئەمیری قەتەر یەکێک لە سەرۆکانی ناوچەکەیە کە بەردەوام لە ئایدیاکانی ئێران پێشوازی کردووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان زیادی کرد: ئێران پێی وایە کە ڕێگاچارەی هەندیک لە قەیرانەکان لە ناوچەکە، بەس سیاسییە و نابێت لە ڕێگای زۆر و سەربازی و هێژمۆنیکەوە بچینە ناو و ئەوە لە قازانجی ناوچەکە نییە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەندیک لە لایەنەکانی ئێمە لە دانوستانەکانی ڤیەنا هەوڵ دەدەن بە گواستنەوەی ناڕاستی بابەتەکان بە دراوسێکان، ببنە هۆی نیگەرانی ئەوان، بڵام یەکێک لە ئامانجەکانی ئێمە لە ئەو گفتوگۆ و سەفەرانە ئەوەیە کە ئەوان لە زمانی خۆمانەوە ڕەوتی دانوستانەکان ببیستن و دۆستانی ئێمە لە ناوچەکەش هەندێک ڕاوێژمان پێ دەدەن کە لە ڕەوتی دانوستانەکان یارمەتیدەرە.
بۆچوونی ئێوە