بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامانی ئەم گرووپە بە ساتوور و قەمە هێرشیان کردە سەر خوێندکارە کوردەکانی زانکۆی ئەنقەرە و بەم بۆنەوە ٣ خوێندکار بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە.
مێزۆپۆتامیا لەم بارەوە نووسیویە: گرووپێکی ٣٠ کەسی بە سەرکردایەتی عیسا کووک کە پێشتریش چەندین جار هێرشی کردبووە سەر خوێندکاران، ئەم جارەش ژمارەیەک لە خوێندکارە کوردەکانی کردە ئامانج.
پۆلیس کە بینەری ئەم ڕووداوە بوو، وێڕای ئاماژە بەوەی کە شتێک ڕوو نەداوە، هێرشبەرەکانی لە گەڵ خۆیان برد.
یەکێک لە خوێندکارەکان لەم بارەوە دەڵێت: من لە کتێبخانە و سەرقاڵی خوێندن بووم، ئەوان بێ تاوان هێرشیان کردە سەرمان.
دۆغای ئاباک پارێزەری خوێندکارە کوردەکان وتوویە: ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر خوێندکاران، بە باشی ئاگاداری شوناسی ئەوان بوون، ئەوان دوو جار هێرشیان کردە سەر خوێندکارە کوردەکان، جارێک لە کەڵانتەری و جارێکیش لە زانکۆ.
Your Comment