AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢٠ ٠٦:٥٥

لە دوای کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان؛

مەسعود بارزانی ڕێککەوتنێکی نهێنی لە گەڵ لایەنە عێراقییەکان ئاشکرا دەکات

مەسعود بارزانی ڕێککەوتنێکی نهێنی لە گەڵ لایەنە عێراقییەکان ئاشکرا دەکات

له‌په‌یامێكدا مه‌سعود بارزانى ئه‌و ڕاستیه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ پێشوه‌خته‌ ڕێكکه‌وتنیان كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى دوه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران‌.

بە پێی هەواڵی مێهر، له‌په‌یامێكدا مه‌سعود بارزانى ئه‌و ڕاستیه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ پێشوه‌خته‌ ڕێکكه‌وتنیان كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى دوه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە "سوپاسی هەموو ئەو دۆست‌و لایەنە سیاسییانە دەكەم كە پابەندی بەڵێنی خۆیان بون"، ده‌شڵێت:"بەدڵنیاییەوە ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆ دەرفەتێك دەبێت بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزیی‌و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی تازە".

له‌و په‌یامه‌یدا مه‌سعود بارزانى كه‌ له‌دواى كۆتاییهاتنى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڵاویكرده‌وه‌ نوسیویه‌تى:"هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران‌و دوو جێگرەكەی هەنگاوێكی گرنگی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق بوو، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەبەڕێزان محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران‌و حاكم زاملی‌و شاخەوان عەبدوڵڵا دەكەم".

ده‌شڵێت:"پیرۆزبایی لەهەموو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران‌و دەنگدەران‌و هاوڵاتیان دەكەم، ئەم هەنگاوە دەستپێكێكی زۆرباشە بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی‌و بنەمایەكیشە بۆ دامەزراندنی داهاتویەكی گەش‌و سەقامگیرو پتەوتركردنی دیموكراسی‌و شەراكەت لەعێراقدا".

له‌ڕێگه‌ى په‌یامى پیرۆزباییه‌كه‌یه‌وه‌ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى ده‌ڵێت:"لێرەدا سوپاسی هەموو ئەو دۆست‌و لایەنە سیاسییانە دەكەم كە پابەندی بەڵێنی خۆیان بون‌و بونە هۆكاری سەركەوتنی پڕۆسەكە، بەدڵنیاییەوە ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەرفەتێك دەبێت بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزیی‌و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی تازەو تێپەڕاندنی تەحەددیات‌و لێكتێنەگەییشتنەكان‌و دەروازەیەكیش دەبێت بۆ دروستبونی متمانەی نێوان پێكهاتەكان‌و ڕەگداكوتانی دەوڵەتی موئەسەسات".

ئه‌م په‌یامه‌ى بارزانى له‌كاتێكدایه‌، شاخەوان عەبدوڵڵا دواى ئه‌وه‌ى به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ به‌جێگرى دوه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا له‌په‌یامێكدا ئاشكرایكرد، "ئەوەی ئەمڕۆ ڕویدا ڕێککەوتنێکی سیاسی بوو، ھەم ئێمەو ھەمیش لایەنی بەرامبەرمان پابەندبوین پێوەی

News ID 40657

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha