کوردەکانی سووریا هاودەنگی و هاوکاری لە گەڵ دیمەشقیان هەڵبژاردووە

گۆڤاری نەشناڵ ئینترێستی ئەمریکا نووسی: کوردەکانی سووریا درێژە بە هاوکاری لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا ئەدەن و لە ئەرتەشی ئەم وڵاتە بۆ پاراستنی خۆیان کەڵک وەردەگرن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری نەشناڵ ئینترێستی ئەمریکا لە وتارێکدا سیاسەتی ئەمریکا لە بەرانبەر سووریای لێک داوەتەوە و بەم ئاکامە گەیشتووە کە سیاسەتی ئێستای ئەمریکا لە سووریا، ئەو ئەنجامەی بەدواوە نەبوو کە بەدوای بە دەست هێنانییەوە بوو.

ئادام لامون بەڕێوەبەری ئەم گۆڤارە لەم وتارەدا نووسیویە: یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی سیاسەتی ئەمریکا، دیاری نەکردنی ستراتیژییە کە یەکێک لە هۆکارەکانی درێژەی قەیران لە سووریاش هەر ئەمەیە.

ئەو هەروەها نووسیویە: بە پێچەوانەی دۆناڵد ترامپ، بایدن پشتیوانی خۆی لە کوردەکان ڕاگەیاند و هەر بەم بۆنەشەوە یەکێک لە بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی خۆی بۆ لای کوردەکانی سووریا بەڕێ کرد بۆ ئەوەی دڵنیایان بکاتەوە کە ئەمریکا لە سووریا ناچێتە دەرەوە.

لامون پێی وایە کوردەکانی سووریا بە پێچەوانەی ئەمریکا بیر لە گۆڕانی حکوومەت لە سووریا ناکەنەوە بەڵکوو پێویستیان پێیە و دەیانەوێ ئەم حکوومەتە بمێنێتەوە و بتوانن لە دەوڵەت بۆ پاراستنی خۆیان لە بەرانبەر هێرشی تورکیا کەڵک وەربگرن.

لەم وتارەدا پێشنیار کراوە ئەمریکاش وەکوو کوردەکان لە گەڵ دیمەشق دانوستان بکات و سیاسەتی سڕینەوە بنێتە لاوە.

News Code 40651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha