AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١٩ ١٤:٣٠

لە بەغدا؛

شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لەگەڵ عەمار حەکیم دیداری کرد

شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لەگەڵ عەمار حەکیم دیداری کرد

شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی شەوی شەممە و لە سەروبەندی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەگ سەید عەمار حەکیم رێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمە و هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی عێراق لە تویتێکدا لەسەر زەروورەتی قبووڵ کردنی بەرپرسیارێتی هەموو لایەنەکان و خێرا کردنەوەی پێکهێنانی حکومەت جەختی کرد.

سەید عەمار حەکیم لە تویتێکدا لە ئەو بارەوە نووسی: لە دیداری شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی سەبارەت بە پرسی سیاسی و ڕووداوەکانی بەردەم پەرلەمانی پێنجەم و دروست کردنی بستێن بۆ بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان و هەروەها کاتبەندی یاسایی هاوپەیوەند بە قۆناغی دوایی گفتوگۆ لەسەر زەروورەتی قبووڵ کردنی بەرپرسیارێتی و لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی نەتەوەیی لە بواری هەڵوێستەکان، جەختمان کرد.

سەید عەمار حەکیم زیادی کرد: ئەزموونەکانی ئەم دواییەی عێراق پێویستی بە هاوکاری هەموو لایەنەکانە، بە شێوەیەک کە هیچ لایەنێک ناتوانێت بە بێ سەرەنج بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵات، بمێنێتەوە.

ناوبراو وتیشی: هەڵوێستی یەکپارچەی برا کوردەکان بەرز دەنرخێنین و داوای خێرا کردنەوەی پێکهێنانی حکومەت و چارەسەری کێشەی هاووڵاتیان و لەبەرچاوگرتنی یەکمایەتیەکانیانین.

News ID 40648

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha