AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١٩ ١٠:١٣

ئیمانۆئێل ماکرۆن:

تورکیا بەهۆی سیاسەتی داگیرکەرانەوە ناتوانێت ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا

تورکیا بەهۆی سیاسەتی داگیرکەرانەوە ناتوانێت ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا

ئیمانۆئێل ماکرۆن بە ڕەخنە لە سیاسەتە ئاژاوەگێڕانەکانی ئەردۆغان، دژایەتی خۆیی لەگەڵ بەئەندام بوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بە وتنی ئەوەی کە بەهۆی سیاستە ئاژاوەگێڕانەکانی تورکیاوە دژە لەگەڵ بەئەندام بوونی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەورووپا ، وتی: سیاسەتی ئەردۆغان لەگەڵ بایەخەکانی ئەورووپا یەکێک نییە.

ماکرۆن لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی Le Parisen بە ئاماژە بە سیاسەتە ئاژاوەگێڕانەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، وتی: ڕوانگەی سیاسی ئەردۆغان و پڕۆژەگەلێک کە خەریکە ئەنجامی دەدات، هیچ تەباییەکی لەگەڵ بایەخەکانی یەکێتی ئەورووپا نییە. ئەردۆغان، قوبرس کە ئەندامی یەکێتی ئەورووپایە بە فەرمی ناناسێت. ناوبراو هەروەها سیاسەتی ئاژاوەگێڕانە و داگیرکەرانەیەکی لە ڕۆژهەڵات هەیە و بەڕێوەی دەبات.

ناوبراو زیادی کرد: من دەمەویست تورکیا لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا پێوەندییەکی باشی هەبوایە. چونکوو ئەگەر لەگەڵ بایەخەکانی ئێمە نزیک ببێتەوە، چی دیکە لێمان دوور ناکەوێتەوە.

News ID 40645

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha