بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ داوستانەکان لە ئاستی سەرۆک شاندەکان بە شێوەی دوو لایەنە و چەند لایەنە درێژەی دەبێت. لە دوو رۆژی پێشووشدا دانوستانێک لەم بارەوە بەڕێوە چوو.
خولی هەشتەمی دانوستانەکانی ئێران و ٤+١ بە مەبەستی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان دژی وڵاتمان و زیندوو کردنەوەی بەرجام ئەم رۆژانە لە ڤیەنا، پێتەختی نەمسا بەڕێوە دەچێت.
عەلی باقری سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێرانی بە هەواڵنێرانی وت: هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاکام درێژەی هەیە. ڕەمزی سەرکەوتن لە دانوستانەکانی ڤیەن هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی دژی ئێرانە.
بۆچوونی ئێوە