کۆتایی ڕاسپاردەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق و ڕادەست کردنی ناوەندە سەربازییەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق جارێکیتر داکۆکی کرد راسپاردەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی هاتووە و بوونیان لەم وڵاتە تەنیا ڕاوێژکارانەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سومەریە نیوز، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جارێکیتر داکۆکی کرد راسپاردەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی هاتووە.

ئەو وتیشی: ڕاسپاردەی سەربازی هێزە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانی نێودەولەتیی لە عێراق کۆتایی هاتووە و هێزە عێراقییەکان هەموو بنکە سەربازیەکانیان وەرگرتۆتەوە، ئێستا تەنیا ژمارەیەک هێزی ڕاوێژکار لە عێراق دان.

بە پێی یاسای پەسندکراوی دەوڵەتی عێراق، بڕیار بوو سەربازانی ئەمریکیی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی خاکی ئەم وڵاتە بە جێ بێڵن بەڵام سەرەڕای پەسند کردنی چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە لە لایەن بەرپرسە عێراقییەکانەوە، هێشتا لە سەر ئەم بابەتە گومان هەیە.

News Code 40610

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha