ژاپۆن دەتوانێ لە ماوەی شەوێکدا بۆمبی ناڤۆکی دروست بکات

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای داخوازی لە چین بۆ یارمەتدان بۆ راگرتنی کۆریای باکوور وتی: ژاپۆن دەتوانێ هاوشێوەیێکی ناڤۆکی دروست بکات.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە فۆربۆس، "جۆ بایدێن "جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتوێژێک لەگەڵ سەرۆک کۆماری چین وتی: ژاپۆن ئەو توانایەی هەیە کە هاوشێوەیێک لە چەکی ناڤۆکیی دەست بخات.

ناوبراو لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا بە هاوردنە ئارای ئەم پرسە وتی: من لە سەرۆک کۆماری چین داوام کردووە تا لە توانایی خۆی بۆ راگرتنی بەرنامەی ناڤۆکی کۆریای باکوور کەڵک وەربگرێت.

بایدێن بە بێ ئاماژە بە کاتی گفتوگۆی خۆی لەگەڵ سەرۆک کۆماری چین وتی پێم راگەیاندووە کە ئەگەر ئەمریکا و چین نەتوانن دژ بە کۆریای باکوور هەنگاو هەڵبگرن وا بیر دەکەنەوە چ روو دەدا بە هەبوونی ژاپۆنێکەوە کە سبەینێ دەتوانێ ببێتە وڵاتێکی ناڤۆکی.

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند: ئێمە دەمانەوەێ سیستەمی بەرگریی THADDخۆمان کە سامانەی پێشکەوتووی مووشەکییە، لە کۆریای باشوور جێگیر بکەین.

News Code 4058

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =