بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ شەهادەتی سەردار سولەیمانی و لە یەکەم کاتژمێرەکانی ئەو هەوڵە ناجوامێرانە لەلایەن ئەمریکاوە، زانیان ئەهلی سوننەی کوردستان لە ئیدانە کردنی ئەو هەوڵە تیرۆریستییە هەڵوێستی دژە ستەمکاریی خۆیانیان ڕاگەیاند و بە تێپەڕینی دوو ساڵ لە ئەو ڕووداوە هێشتا درێژە دەدەنە هەڵوێستی ئاگادارانە و دژە ئیستکباری خۆیان.
مامۆستا عەبدولڕەحمان خودایی پێش نوێژی هەینی بانە بە ئاماژە بە گیانفیداییە بێ وێنەکانی حاجی قاسم وتی: حاجی قاسم پشتیوانی هەمیشەیی ڕێبەری باڵا بوو و لە بەرانبەر داعش و گرووپە تەکفیرییەکان شەڕی کرد.
ناوبراو وتیشی: لە هەرێمی کوردستان کاتێک تووشی کێشە هاتن پەنایان بردە حاجی قاسم و لە شەڕی داعش تا دوایین چرکە بەرخۆدانیان کرد و ڕۆڵی بەرچاویان لە سەرکەوتنی خەڵکی ناوچەکە لە بەرانبەر داعش هەبوو.
یەکگرتوویی لە نێوان گرووپ و لایەنەکان لە ناوچەکە لە خزمەتەکانی حاجی قاسمە
مامۆستا عابد نەقیبی سەرۆکی ناوەندی گەورەی ئیسلامی بانە بە ئاماژە بە بواری فەرهەنگ و جەهادی حاجی قاسم سولەیانی وتی: وەکوو ڕۆحانیەکی ئەهلی سوننە لە ساڵڕۆژی ئەو شەهیدە قارەمانەی بواری فەرهەنگ و جیهادە بە ئەرکی خۆمی دەزانم کە کەسایەتی و رێگا و بیری ئەو گەورەپیاوە پەرەپێبدەم.
شەهادەتی سەردار سولەیمانی بووە هۆی یەکگرتوویی زیاتری جیهانی ئیسلام بۆ بەرەنگار بوونەوەی تەکفیر
مامۆستا مستەفا شیرزادی پێش نوێژی هەینی مەریوان ڕایگەیاند: بیر و مەکتەبی شەهید سولەیمانی لە جیهان، بووە هۆی دروست بوونی بەرەیەک لە بەرانبەر ستەمی زلهێزەکان و ئەوەش میراتێکی بایەخدار بۆ هەموو موسڵمانان و ئازادخوازانی جیهانە.
پێش نوێژی هەینی مەریوان وتیشی: شەهادەتی سەردار سولەیمانی بەستێنی یەکگرتوویی زیاتری جیهانی ئیسلامی بۆ بەرەنگار بوونەوەی لایەنە تەکفیری و تیرۆریستییەکانی زیاتر لە ڕابردوو دروست کرد.
خەڵکی کوردستانی عێراق قەرزداری گیانفیداییەکانی حاجی قاسمن
مامۆستا لوقمان نەزیری ئەندامی ئەنجومەنی ئۆفتای ئەهلی سوننەی سنەش ڕایگەیاند: ئەگەر گیانفیداییەکانی شەهید سولەیمانی نەبوایە ئێستا ناوچەکەی ئێمە کاول کرابوو و گیان و ماڵی زۆربەی عێراقی و ئێرانییەکان کەوتبووە مەترسییەوە.
ناوبراو زیادی کرد: کاتێک کە داعش دەگاتە هەولێر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حاجی قاسم پێوەندیان گرت و ئەو فەرماندە لە خێراترین کاتدا بە هانای خەڵکی هەرێمەوە چوو.
Your Comment